Uploaded by Meran Aso

بەختیار علی

advertisement
‫زانکۆی سەالحەددین‬
‫کوردۆلۆجی‬
‫ژیاننامەی نووسەر بەختیار على‬
‫ژیاننامەی بەختیار علی‬
‫بەختیار عەلی محمد) لە ‪١٩٦٠\٨\٨‬‬
‫(‬
‫لە گەڕەکی (ئیبراھیم پاشا)لە شاری سلێمانی لەدایکبووە‪.‬‬
‫خوێندنی سەرەتایی لە قوتابخانەی (شێخ سەالم)لە سلێمانی‬
‫تەواو کردووە و پاشان خوێندنی ناوەندی لە (ناوەندی ئەزمەڕ)‬
‫و خوێندی ئامادەیی لە ئامادەیی ھەڵکەوت ی کوڕان تەواو‬
‫کردووە‪ .‬پاشان لە ( زانکۆی سلێمانی) خوێندکاری (کۆلیژی‬
‫زانست) بەشی زەویناسی دەبێت ‪.‬‬
‫و لە خۆپیشاندانەکانی ساڵی ‪ ١٩٨٣‬لە ھەولێر بریندار دەبێت‬
‫کە پەنجەیەکی دەستی چەپی لەکاردەکەوێت و دەست لە‬
‫خوێندنی زانکۆ ھەڵدەگرێت و بە تەواوی خۆی بۆ کاری‬
‫نووسین و ئەدەبیات یەکال دەکاتەوە‪.‬‬
‫• لە ساڵی ‪ ،١٩٨٥‬بەھۆی بارودۆخی نالەباری‬
‫باشووری کوردستان و بۆ ئەوەی لە سوپای‬
‫عێراقیدا نەبێتە سەرباز‪ ،‬دەچێت بۆ ئێران و‬
‫نزیکی ‪ ٨‬مانگ لە شاری کەرەج لە کامپێکی‬
‫پەنابەراندا دەژی‪ ..‬بارودۆخی دژواری‬
‫کەمپەکە و بێ ھیوایی وادەکات بگەڕێتەوە‪ ,‬و‬
‫ماوەیەکی درێژ لە ناوچە جیاوازەکانی‬
‫کوردستان بمێنێتەوە‬
‫• پاش سەرھەڵدانی شەڕی ناوخۆ‪ ،‬لە ئەیلوویل‬
‫‪١٩٩٤‬دا کوردستان بەجێدەھێڵێت و‬
‫ڕوو دەکاتە سووریا‪ ،‬پاش نۆ مانگ ژیان لە‬
‫دیمەشق دەگاتە ئەڵمانیا و تا ساڵ ‪١٩٩٩‬‬
‫لە فڕانکفورت نیشتەج دەبێت‪..‬‬
‫• بەختیار عەلی لەسەر نووسینەکانی خۆی دەڵێت [لە پشت وشەیەکەوە کە خستوومەتە‬
‫سەر کاغەز خەونێک ھەیە ‪ ...‬خەونی گۆڕینی دونیا تەنانەت گەر کەمێکیش بێت]‪ .‬لە‬
‫نوسینەکانی دا دەستی ڕاستی بەکاردێنێت چونکە پەنجەیەکی دەستی چەپیی‬
‫لەکارکەوتووە بەھۆی برینداربوونی لە خۆپیشاندانی ھەولێری ساڵی ‪١٩٨٣‬ی دژی‬
‫بەعس‪.‬‬
‫• بەختیار عەلی خەونی ئەوەی ھەبووە کە ببێتە سینەماکار‬
‫و لەوبارەیەوە دەڵێت‪ ( :‬ئەو شتەی کە حەزم لێیبووە و ھەرگیز نەشموێراوە باسی بکەم و‬
‫بیھێنمەدی‪ ،‬حەزم لە بواری سینەما بووە‪ ...‬ئێستا ئەگەر لێمبپرسیت‪،‬گەر نووسەر نەبیت‪،‬‬
‫حەزت دەکرد ببیتە چی؟‪ .‬بێ دوودڵی وەاڵمم دەدایتەوە‪« :‬حەزم دەکرد ببمە سینەماکار»)‪.‬‬
‫ژیانی ئەدەبی و کارەکانی‬
‫• بەختیار عەلی یەکێکە لە دیارترین نووسەران و شاعیرانی‬
‫ھاوچەرخی کوردستانی عێراق ‪.‬زیاتر لە ‪ ٤٠‬کتێبی خەیاڵی‬
‫و شیعرو ڕەخنەی نووسیوە‪ ,‬کە ‪ ١٢‬ڕۆمانی تێدایە و‬
‫وەرگێڕدراوەتە بۆ {کوردی ‪ ,‬کرمانجی ‪ ,‬فارسی ‪ ,‬عەرەبی ‪,‬‬
‫ئەڵمانی ‪ ,‬ئیتالی ‪ ,‬فەرەنسی ‪ ,‬ئینگلیزی و زمانەکانی تر‪}......‬‬
‫بەاڵم تاوەکو ئێستا تەنیا یەکێک لە ڕۆمانەکانی عەلی‬
‫وەرگێڕدراوەتەوە بۆ زمانی ئینگلیزی‪ ،‬ئەویش بەرھەمی (من‬
‫لە شەوی شاردا سەیرم کردووە) ‪.‬‬
‫• یەکەم بەرھەمی باڵوکراوەی بەختیار عەلی قەسیدەی‬
‫(نیشتیمان)ـە ‪ ،‬لە سااڵنی ھەشتا کۆمەڵێک قەسیدەی درێژ‬
‫دەنووسێت وەک ‪ ( ،‬گوناھ) و چەندانی تر ‪......‬‬
‫• لە پاییزی ساڵی ‪١٩٨٩‬دا‪ ،‬یەکەمین وتاری بە دوو بەش بە ناونیشانی « قسەکردن لە‬
‫پەراوێزی بێدەنگی» دا لە ڕۆژنامەی «پاشکۆی عێراقدا» باڵودەبێتەوە‪ .‬لە ساڵی‬
‫(گوناھ و کەرنەڤاڵ ) بەجۆرێکی‬
‫‪١٩٩٢‬دا‪ ،‬یەکەمین کۆمەڵە شیعری بەناوی‬
‫ئێجگار سادە و سەرەتایی و بە تیراژێکی کەم چاپ دەکات‪.‬‬
‫• ئیشەکان لە پاڵ ئیش کۆمەڵێک نووسەر و ڕۆشن ربیی تردا‬
‫تیوانینێیک جیاواز بۆ‬
‫وەک سەرەتای سەرھەڵدان جۆرە ر ڕ‬
‫ئەدەب و کۆمەڵگا سەیردەکرێن‪ .‬پاشان لە سااڵنی نەوەدەکان‬
‫ھاوشانی ]ڕێبین ھەردی‪ ،‬فاروق ڕەفیق‪ ،‬ئاراس‬
‫فەتاح‪،‬ھەڵکەوت عەبدواڵ] ناوەندی ڕەھەند دادەمەزرێنن کە‬
‫چەند ژمارەیەک لە گۆڤاری ڕەھەند باڵو دەکەنەوە ئەویش‬
‫گۆڤارێکی ئەدەبی و فیکری بووە‪.‬‬
‫• لە ساڵی ‪ ٢٠٠٥‬وەزارەتی ڕۆشنبیری‬
‫کوردستانی عێراق ڕۆمانی (شاری مۆسیقارە‬
‫سپیکان) بەباشترین کتێبی ساڵ ھەڵبژارد ‪.‬‬
‫لەساڵی ‪ ٢ ٩٠٠‬یەکەم خەاڵتی ئەدەبی ھاردی‬
‫وەرگرت کە بەشێکە لەگەورەترین فێستیڤاڵی‬
‫ڕۆشنبیری کوردی عێراق‬
‫• ساڵی ‪ ٢٠١٤‬خەاڵتی ئەدەبیاتی تازە‬
‫دامەزراوی شێرکۆ بێکەسی پێبەخشرا‪.‬‬
‫• لە ساڵی ‪ ٢٠١٧‬دا خەاڵتی نیلی ساکس ی‬
‫پێبەخشرا‪ ،‬کە بەختیار عەلی یەکەم نووسەرە‬
‫کە بە زمانێکی نا ئەوروپی دەینووسێت و‬
‫خەاڵتی پێ وەردەگرێت‬
‫بەرهەمەکانی بەختیار علی‬
‫‪‬دیوانە شیعرییەکان‬
‫• گوناھ و کەرنەڤاڵ‪.١٩٩٢ ،‬‬
‫• بۆھیمی و ئەستێرەکان‪.٢٠٠٠ ،‬‬
‫• کۆی بەرھەمە شیعرییەکان‪.١٩٩٨–١٩٨٣ ،‬‬
‫• ئیشکردن لە دارستانەکانی فیردەوسدا‪.٢٠٠٤ ،‬‬
‫• تا ماتەمی گوڵ‪ ...‬تا خوێنی فریشتە‪ ،‬کۆی بەرھەمە شیعرییەکان ‪. ٢٠٠٤–١٩٨٣‬‬
‫• شەوێک ئاسمان پڕ بوولە ئەستێرەی شێت‪.٢٠١٩ ،‬‬
‫‪‬ڕۆمانەکان‬
‫زۆربەی ڕۆمانەکانی بە ژانرای ڕیالیزمی سیحریی دادەنرێن‪.‬‬
‫• ‪-‬ئێوارەی پەروانە ‪.//‬‬
‫• ‪-‬دواھەمین ھەناری دونیا ‪ //‬ڕۆمانەکە لە ساڵی ‪٢٠٠٢‬دا باڵوکرایەوە‪.‬‬
‫• ‪-‬کەشتیی فریشتەکان – بەرگی یەکەم‪.,٢٠١٢ //‬‬
‫• ‪-‬کەشتیی فریشتەکان – بەرگی دووەم‪٢٠١٣ //‬‬
‫• ‪-‬ئاوڕەکەی ئۆرفیس‪٢٠١٤//‬‬
‫• ‪-‬کەشتیی فریشتەکان – بەرگی سێیەم‪٢٠١٧ //‬‬
‫• ‪-‬ھەورەکانی دانیال‪٢٠١٥ //‬‬
‫• ‪-‬دەریاس و الشەکان‪.٢٠١٩ //‬‬
‫• پارچەیەک کە دەرهێنراوە لە (شاری مۆسیقارە سپییەکان)‬
‫خانم گەر دەتەوێت تا مردن قسەنەکەم ‪ ،‬تا مردن گۆرانی نالێم ‪،‬گەر حەزدەکەیت‬
‫سەد سال لە پێناو تۆ دا لە سەر یەک قاچ دەوەستم با لم و رەشەبا لێم بدەن‪ ،‬من بۆ‬
‫جوانیاکی وەک و تۆ ئامادەم ھەزار ساڵ بە کەڕ و اڵڵی لە سەر زەوی‬
‫بسورێمەوە‪ ،‬ئامادەم ھەزار ساڵ دەست بخەمە سەر ساجێکی گەرم و نەلێم‬
‫وەی‪،‬ئامادەم شەش ھەفتە ئاو نەخۆمەوە و نەلێم تینومە‪ ،‬خۆم فرێ بدەمە ناو‬
‫تەنوورەوە و نەسوتێم‪،‬لە ناو لمدا خۆم بنێژم و تەنیا لوتم بە دەرەوە بێت بەشی‬
‫ئەوەی ھەوا ھەڵمژم‪ ،‬ھەر بەو مەرجەی تۆ رازیبیت‪...‬‬
‫• پارچەیەک کە دەرهێنراوە لە (شاری مۆسیقارە سپییەکان)‬
‫ئینسان لە بەردەم سێ سەفەری گەورەدایە‬
‫سەفەرێکیان بۆ ناو سروشت و‬
‫سەفەرێکیان بۆ ناو ئاسمان و‬
‫سەفەرێکیان بۆ ناو خۆی‪.‬‬
‫ئینسان بۆ ئەوەی ببێت بە ئینسان ‪،‬‬
‫دەبێت الیەنی کەم یەکێک لەم ڕێگایانە بگرێت‪...‬‬
‫زۆر سوپاس بۆ گوێگرتنتان‬
‫سەرچاوەکان‬
https://zhyan.co/news.aspx?id=2579&mapid=9
https://zaniary.com/blog/60f7e1d252504/‫عەلی‬-‫بەختیار‬
Download