زانست 7 بەندی 1 کەرتی 1 بابەت وانەی 1 جیاکەرەوەکانی زیندەوەران .1زیندەوەران لە «خانە» پێک دێن. خانە Cell یەکەیەکی بچووکە دەتوانێت سەرجەم زیندەکردارەکانی زیندەوەر جێبەجێ بکات و بە پەردە داپۆشراوە و ناوکەترشی DNAتێدایە. .2زیندەوەران بە گۆڕانکارییەکان کاریان تێ دەکرێت و وەاڵم دەدەنەوە. کارتێکەر :stimulusهەر شتێکە کە ببێتە هۆی بەرتەک (کاردانەوە) یان گۆڕان لە زیندەوەرەکە یان بەشێکی لەشی زیندەوەرەکە. هاوسەنگی ناوەکی پاراستنی ناوەوەی زیندەوەرە بە جێگیری لە ژینگەیەکی گۆڕاودا. .3زیندەوەران زۆر دەبن. زیندەوەران زیندەوەری وەک خۆیان بەرهەم دەهێنن. توخمەزۆربوون Sexual reproduction جۆرێکی زۆربوونە ،کە تێیدا توخمەخانەکان (تۆو و هێلکە) یەک دەگرن .وەچەیەکی نوێ دروست دەکەن کە سیفەتی هەردوو باوانی تێدایە. ناتوخمەزۆربوون Asexual reproduction جۆرێکی زۆربوونە کە توخمەخانەکان (تۆو و هێلکە) یەک ناگرن، وەچەی پەیدابوو هاوشێوەیە لەگەڵ باوانی. .4زیندەوەران ناوکەترشی DNAتێدایە بۆماوە :گواستنەوەی بۆماوەسیفەتەکانە لە باوانەوە بۆ وەچەکانی. .5زیندەوەران وزە بەکار دەهێنن بۆ زیندەچاالکییەکانی وەکوو: بەرهەمهێنانی خۆراک. پارچەپارچەکردنی خۆراک. گواستنەوەی ماددەکان. دروستکردنی خانەکان. .6زیندەوەران گەشە دەکەن و پەرە دەسێنن پوختەی باس هەموو زیندەوەران لە شەش سیفەتدا هاوبەشن. زیندەوەران تاکخانەن یان فرەخانەن. زیندەوەران هەست بە کارتێکەرەکان دەکەن و وەاڵمیان دەدەنەوە. زیندەوەران زۆر دەبن. زیندەوەران ترشی DNAیان تێدایە. زیندەوەران وزە بەکار دەهێنن لە زیندەچاالکییەکانیاندا. زیندەوەران گەشە دەکەن و پەرە دەسێنن.